سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل: هێرشێکی سیمبوولی دەکەینە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل: هێرشێکی سیمبوولی دەکەینە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

ئیهوود باراکی تەمەن 82 ساڵان سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل. وێنە؛ میدیاکانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

ئیهوود باراک، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی باسی ئەو شوێنانەی کرد کە دەشێت سووپای ولاتەکەی لەناو خاکی ئێران بیانکاتە ئامانج، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە مووشەکیەی ئێران کردیە سەر تەلئەڤیڤ.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بە ڕۆژنامە بەریتانییەکەی ڕاگەیاندووە، لەو باوەڕەدایە ئیسرائیل تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەکاتەوە، بەڵام بە زۆری دامەزراوە نەوتییەکانی بە ئامانج دەگرێت و هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش تەنیا شتێکی سیمبولی دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: "ئێستا زۆر درەنگە بۆ ئەوەی بتوانرێت تاران بۆ پێش  بنیادنانی وێستە ئەتۆمییەکانی بگەڕێنرێتەوە"  ئیهوود باراک وای گوت.

 

پێدراوە ڕاستییەکان: ئیهوود باراک  ساڵانی 1999 تاوەکو 2001 سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووە،

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل پێشبینی دەکات، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هاوشێوەی ئەو هێرشە دەبێت کە بۆ سەر بەندەری حودەیدە لە یەمەن ئەنجامی دا، ئەوەش لە تۆڵەی هێرشی مووشەکیی حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل.

 

ئەمەش بزانە: ئیهوود باراک، تەمەن 82 ساڵان، جگە لە سەرۆکوەزیران، وەزیری بەرگری، وەزیری دەرەوە، سوپاسالاری ئیسرائیلیش بووە.  

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ