ڕووسیا داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەفغانستان دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەفغانستان دەکات

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزری دەرەوەی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکات سزاکانی سەر تاڵیبانی ئەفغانستان هەڵبگیرێن و لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە هاوکار بن.

 

لێدوانی فەرمی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەین دان بە بەرپرسیارێتییاندا بنێن بۆ قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی دوای شەڕ لە ئەفغانستان، سزا و سنووردارییەکان هەڵبگرن و داراییە بلۆککرداوەکان بۆ کابوول بگەڕێننەوە."

 

زانیاریی زیاتر: ڕووسیا تاڵبیانی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا داناوە. لاڤرۆڤ هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە ناوی تاڵیبان لە لیستەکەدا لادەبات یان نا.


 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لاڤرۆڤ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی ساڵانەی ئەفغانستان لە مۆسکۆ ئەم وتانەی پێشکەش کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ