خامنەیی: هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل یاسایی و ڕەوا بوو

شەیری بکە لە:
خامنەیی: هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل یاسایی و ڕەوا بوو

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران. وێنە؛ میدیاکانی ئێران

ئاڤا نیوز

 


عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، دوای نزیکەی پێنج ساڵ، وتاری هەینی لە تاران پێشکەش کرد و باسی هێرشە مووشەکییەکەی وڵاتەکەی بۆسەر ئیسرائیل کرد.

 

وێنە گەورەکە: خامنەیی لە وتارەکەیدا بەرگریی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کرد کە لە تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و حەسەن نەسڕوڵڵا ئەنجامی دابوو. خامنەیی ڕایگەیاند هێرشە "پرشنگدار"ـەکەی سوپای پاسداران کردەیەکی یاسایی و ڕەوا بوو.

 

لێدوانی فەرمی: ڕێبەری باڵای ئێران ئیسرائیلی بە "سەگی هاری ئەمریکا لە ناوچەکە" ناو برد و ڕایگەیاند، هێرشی ڕۆژی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆسەر ئیسرائیل کارێکی درووست و یاسایی بووە، چونکە بە گوێرەی ئایین و یاسای نێودەوڵەتیش گەلی فەڵەستین مافی یاسایی خۆیەتی ڕووبەڕووی ئیسرائیلی داگیرکەر ببێتەوە و هەروەها ئەوەشی کە لوبنانییەکان یارمەتیی فەڵەستینییەکان دەدەن هەر یاسایی و ڕەوایە.

 


زانیاریی زیاتر: "دوژمنی ئێران دوژمنی فەڵەستین، لوبنان، عێراق و میسر و سووریاشە و داوایکرد موسوڵمانان ڕووبەڕووی دوژمن ببنەوە و لە بێئاگایی بێنەدەرەوە"، خامنەیی وای گوت. 

 


ئەمەش بزانە: خامنەیی بەشێک لە وتارەکەی بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرد و گوتی، لەم ڕێگەیەوە قسە بۆ فەڵەستینی و لوبنانییەکان دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ