ئیسرائیل دەروازە سنوورییەکانی لوبنان و سووریا دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل دەروازە سنوورییەکانی لوبنان و سووریا دەکاتە ئامانج

دەروازەی سنووری مەسنەعی لە نێوان لوبنان و سووریا - روسیا الیوم

ئاڤا نیوز

 

وەزیری گواستنەوەی لوبنان ڕایدەگەیێنێت، ئیسرائیل دەروازەی سنووری مەسنەعی لە لوبنان کردووەتە ئامانج کە دەروازەیەکی فەرمییە لەنێوان لوبنان و سووریا، هاوڵاتییان لە ترسی هێرشەکانی ئیسرائیل ئەم دەروازەیەیان بۆ دەربازبوون بەکاردەهێنا.

 

وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل ڕێگایەکی سەرەکی دەربازبوونی هاووڵاتییانی لە نێوان لوبنان و سووریا کردە ئامانج کە هەزاران هاووڵاتیی ئەو ڕێگەیەیان بۆ ڕۆیشتنە دەرەوە لە لوبنان و پاراستنی گیانیان لە مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل بەکاردەهێنا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی حەمیە، وەزیری گواستنەوەی لوبنان ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان دەروازەی مەسنەع کە ڕێگەیەکی سەرەکی نێودەوڵەتییە و لوبنان و سووریا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کراوەتە ئامانج.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر:  ڕۆژی پێنجشەممە گوتەبێژی سەربازیی ئیسرائیل، گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای تۆمەتبار کرد بەوەی ئەو دەروازەیەی بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازیی بەکارهێناوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی لوبنان لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 300 هەزار کەس لەو دەروازەیەوە پەڕیوونەتەوە سووریا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ