وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیرووت

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیرووت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی هەینی، 4-10-2024، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان.


بۆچی گرنگە: سەردانی عێراقچی لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری بەیرووت بەردەوامە و ڕایگەیاندووە لە بەئامانجگرتنی حیزبوڵڵا بەردەوام دەبێت.

 


لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل ڕایگەیاندووە تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەکاتەوە و ئەمەش گرژییەکانی لە ناوچەکە زیاتر کردووە.

 

ئەمەش بزانە: لە دوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی لوبنان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا، ئەمە یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئێرانیە بۆ ئەو وڵاتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: