هەژماری من: ژمارەی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە دەكەینە هەزار دانە

شەیری بکە لە:
هەژماری من: ژمارەی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە دەكەینە هەزار دانە

گرافیک؛ پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

تیمی 'هەژماری من' ئاشكرای دەكات، لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا 600 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەكە تۆمار كراون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی هەژماری من ڕایگەیاند: لەماوەی کەمتر ساڵێکدا 600 هەزار مووچەخۆر لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک تۆمار كراون و زیاتر لە 250 ئامێری ڕاکێشانی پارەش لە هەرێمی کوردستان دانراون.

 

 
لەلایەكی دیكەوە: تیمی هەژماری من ئاماژە بە ئەوەش دەكات كە پرۆسەكە بەردەوام دەبێت تا یەک ملیۆن کەس دەبنە خاوەنی هەژماری بانکیی خۆیان.

 

زانیاریی زیاتر:  لەداهاتوودا نزیکەی 1000 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ئەی تی ئێم) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەردەست دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: