حەسەن قەسیر زاوای حەسەن نەسروڵڵا کوژرا

شەیری بکە لە:
حەسەن قەسیر زاوای حەسەن نەسروڵڵا کوژرا

ئەو شوێنەی لەلایەن فڕۆک جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە لە سووریا کرایە ئامانج

ئاڤا نیوز

 

تادێت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە لوبنان و سووریا زیاتر دەبێت، لەئاکامی یەکێک لەو هێرشانەدا زاوایەکی حەسەن نەسروڵڵا کورژا. 

 

وێنە گەورەکە: ئاوارەبوونی خەڵکی لوبنان بۆ سووریا بەردەوامە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی سووریا، ترسی تەشەنەکردنی جەنگی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بۆ ناو ئەو وڵاتە دەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی مەززەلە ڕۆژئاوای دیمەشق کە سەرکردەکانی حیزبوڵڵا و سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی دەکەن، کردە ئامانج.

 

ئەوەش بزانە:  لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو باڵەخانەیە لە سووریا، سێ کەس کوژران، کە یەکێکیان زاوای حەسەن نەسروڵڵایە بە ناوی حەسەن قەسیر، هاوکات پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: