جێگرەوەی نەسروڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج

شەیری بکە لە:
جێگرەوەی نەسروڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج

ساتی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر باشووری بەیرووت، وێنە: afp

ئاڤا نیوز 

 

ئیسرائیل بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و تاوەکو ئێستاش چەندین سەرکردەی دیاری ئەو حیزبە لە سەرووی هەموویانەوە ئەمینداری گشتی حیزبەکەی کردووەتە ئامانج. 

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان حەسەن نەسروڵڵا و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی کوشت، هێرشەکەش کاردانەوەی فراوانی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: شەوی چوارشەممە 2-10-2024 فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل یەکەیەکی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی مەززەی دیمەشق کردە ئامانج و بەهۆیەوە حەسەن جەعەفەر قەسیری، زاوای حەسەن نەسڕوڵڵا، کرایە ئامانج ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی بۆ سووریا، هاوکات میدیاکانی ئێران کوژرانی ڕاوێژکارێکی سوپای پاسدارانی بەناوی "مەجید دیوانی" لەو هێرشەدا ڕاگەیاند.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیاریی میدیای ئەمریکا درەنگانی شەوی پنجشەممە 4-10-2024 ئیسرائیل بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی کردووە لە باشووری بەیرووت و لە ئەنجامدا، هاشم سەفیەددین، ئەو کەسەی نزیک بوو ببێتە جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵا کراوەتە ئامانج.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیاریی ئاژانسی ئەکسیۆس کە لە زاری سێ بەرپرسی ئیسرائیلەوە گواستوویەتیەوە، ئەو کەسەی کراوەتە ئامانج هاشم سەفیەددین، جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵایە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ