ڕووسیا 113 درۆنی ئۆکرانی خستە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا 113 درۆنی ئۆکرانی خستە خوارەوە

سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا - میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز

 

بەدرێژایی شەوی ڕابردوو، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا 113 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ئاسمانی چەند پارێزگایەکدا خستووەتە خوارەوە و ڕێگری کردووە لە تەقینەوەیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، هێزی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیا هەوڵێکی هێزەکانی ئۆکراینایان بۆ ئەنجامدانی "هێرشی تیرۆریستی بە بەکارهێنانی درۆن بۆ سەر ئامانجەکانی ناو خاکی ڕووسیا پووچەڵ کردەوە".

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، 73 درۆنی لە ئاسمانی پارێزگای بێلگۆرۆد و 25 درۆنی دیکەشی لە ئاسمانی پارێزگای ڤۆرۆنیژ، هاوکات 14درۆنی دیکە لە ئاسمانی پارێزگای کورسک و یەک درۆنیش لە ئاسمانی پارێزگای برایانسکیان خستووەتە خوارەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ هێزەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە شارۆچکەیەکی نوێیان لە پارێزگای دۆنێتسک کۆنترۆڵ کردووە، لەکاتێکدا سەرقاڵی  پاککردنەوەی شاری ئوگلادار بوون کە ناوەندێکی لۆجستیکی ستراتیژییە بۆ هێزەکانی ئۆکراینا.

 

ئەمەش بزانە: ئەمە لەکاتێکدایە هێزەکانی ئۆکراینا بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرچاو لە پارێزگای کورسک، هەرچەندە دۆخی ئەو ناوچەیە بە جێگیری ماوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: