ئاڤا چیرۆکی "دڵتەزێنی" ڕزگارکردنی کچێکی کوردی ئێزدی لە غەززە دەگێڕێتەوە
- کوردستان
- 3 تشرینی یەکەم
فەوزییە ئەمین سیدۆ، کچە کوردە ئێزدییەکە، وێنە: الجال
ئاڤا نیوز
دوای یازدە ساڵ کچێکی کوردی ئێزدی لەلایەن دەزگای هەواڵگری چوار وڵاتەوە لە غەززە ڕزگار کرا.
چیرۆکی سەرەکی: کاتێک چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال، کچی ئێزدیی لەلایەن چەکدارێکەوە دەڕفێنرێت و دواتر لە خۆی مارە دەکات و دوای چەند ساڵێک چەکدارەکە دەکوژرێت، دایکی ئەو چەکدارە 'خەسووی کچەکە' دەیگوازێتەوە بۆ غەززە و لە کوڕێکی تری خۆی مارە دەکات؛ هەواڵگریی ئەمریکا، ئیسرائیل، بە هاوکاری ئوردن، کچەکە دەدۆزنەوە و ڕزگاری دەکەن.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "دوای زیاتر لە 10 ساڵ کچە ئێزیدییەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەژێر دەستی چەکدارانی حەماسدا ڕزگارمان کرد و ڕادەستی عێراقمان کردەوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت: دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و عەممان و بە هاوکاریی دەسەڵاتدارانی ئوردن، ئەو کچە ئێزیدییە ڕزگار کرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: فەوزییە ئەمین سیدۆ، کچە کوردە ئێزدییەکە کاتێک ڕفێنراوە تەمەنی 11 ساڵ بووە، ''بــەزۆر'' دووجار دراوە بە شوو، لە تەمەنی 21 ساڵیدا و دوای 10 ساڵ لەژێر دەستەیی، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی چوار وڵاتەوە توانرا ڕزگار بکرێت و ئێستا لەنێو کەسوکاری خۆیەتی لە شنگال.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دیداری تایبەت؛ داود ئۆغڵۆ لەبارەی نەوت و پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە قسە بۆ ئاڤا دەکات
13 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
23 تشرینی دووەم
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
23 تشرینی دووەم
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
23 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەردوو جووتیارە کوردەکەی سنووری سەرگەڕان ئازاد کران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی بە فەرمی دەست بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی بردنی تەرمێک بۆ بەردەم ماڵی بافڵ تاڵەبانی