بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەحرکە لە ناحیەوە دەکرێتە قەزا

شەیری بکە لە:

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەحرکە لە ناحییەوە دەکرێت بە قەزا

ئاڤا نیوز

 

لە چوارچێوەی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەحرکە لە ناحییەوە دەکرێت بە قەزا، فەرمانەکە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکرد.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی فەرمانی بە قەزاکردنی بەحرکەی واژۆ کرد، بەحرکە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای ناوەندی هەولێرە و نزیکەی 22 گوند و کۆمەڵێک پڕۆژەی نیشتەجێبوون و کۆمەڵگە لەخۆ دەگرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەحرکە بە دووری 10 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری هەولێر، لە ساڵی 2001 شارەوانی بووە و لە ساڵی 2003 کراوە بە ناحیە، لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئیدارەی سەربەخۆ زاخۆ و سۆران هێنراونە کایە، هەروەها 11 ناحیەش فەرمانی بەقەزا بوونیان بۆ دەرکراوە. 

 

شەیری بکە لە: