ئاوارەکانی لوبنان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە عێراق دەمێننەوە

شەیری بکە لە:
ئاوارەکانی لوبنان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە عێراق دەمێننەوە

کەمپی ئاوارەکان لە عێراق، وێنە: f24

ئاڤا نیوز

 

عێراق بەردەوامە لە پێشوازیکردن لە هەزاران ئاوارەی لوبنان کە بەهۆی شەڕ و نائارامییەکانی ئەو وڵاتەوە ڕوویان لە عێراق کردووە، بەگوێرەی ڕێکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵیش هاتنی ئاوارەکان کاتی نییە و پێدەچێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە عێراق بمێننەوە.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، عێراق دەرگای بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەکانی لوبنان کردەوە و تائێستا زیاتر لە 5000 هەزار ئاوارە گەیشتوونەتە عێراق و چاوەڕێش دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەکە زیاتر بەرزببێتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: تائێستا جگە لە هێڵی گەشتیاری ئاسمانی، چوار کاروانی ئاوارەکانی لوبنان لەڕێگەی دەروازەی قائیمی نێوان عێراق و سووریاشەوە هاتوونەتە بەغدا و دواتر بۆ نیشتەجێکردنیان ڕەوانەی هەردوو پارێزگای کەربەلا و نەجەف کراون، حکومەتی عێراقیش هۆکاری گواستنەوە و نیشتەجێکردنی بۆ هەموو ئاوارەکان دابینکردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا دەرگای خوێندن بۆ منداڵانی ئاوارەکانی لوبنان بکاتەوە تا بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ