جۆ بایدن: ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران

شەیری بکە لە:
جۆ بایدن: ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران

جۆ بایدن لەکاتی قسەکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان، وێنە AFP

ئاڤا نیوز


سەرۆكی ئەمریكا ئیسرائیل ئامۆژگاری دەكات بەهیچ شێوەیەك وەڵامی ئێران نەداتەوە، دەشڵێت: ئەمڕۆ هیچ ڕوونەدات.

وێنە گەورەکە: دوای هێرشە مووشەکییەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە وەڵامی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵڵا، ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووند دەکات، ئێرانیش دەڵێت ئەگەر ئیسرائیل وەڵام بداتەوە هێرشی تووندتری دەکاتە سەر.

چیرۆکی سەرەکی: جارێكی دیكە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان داوای لە ئیسرائیل كرد بەهیچ شێوەیەك وەڵامی ئێران نەداتەوە، بۆ ئەوەی گرژییەكان زیاتر نەبن. لەبارەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكانی لای حەماسیش گوتی، هێشتا هیچ بەرەوپێشچوونێك نەبووە.

لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن دەڵێت: "ئەمڕۆ هیچ ڕوونادات، سەرەتا ئێمە ڕێگە بە ئیسرائیل نادەین، ئامۆژگاری ئیسرائیلیش دەکەین كە ئەمڕۆ هیچ ڕوونەدات. دواتر باسی ئەوە دەکەین و گفتوگۆ دەكەین لەوبارەیەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ