ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ موسڵمانانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ موسڵمانانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە

ناڕەزایەتی ژمارەیەک هاووڵاتی موسڵمانی ئەمریکا، وێنە: ABC

ئاڤا نیوز

 

لە چواچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا و بە دەستهێنانی دەنگی ئەو دەنگدەرە ناڕازیانەی کە لە سیاسەتی ئەمریکا ناڕازین بەرامبەر پشتیووانی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە و لوبنان، ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی ئەمریکا چاوی کەوتووە بە سەرکردە عەرەبەکان و موسڵمانانی وڵاتەکەی. 

 

بڵاوکراوەی فەرمینووسینگەی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: پشتیووانی خۆیان بۆ ئاگربەست لە غەززە دووپات دەکاتەوە و داوای دانووستانیش دەکات لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بۆ بەر قەراربوونی ئاسایش لە ناوچەکە. 

 

لە لایەکی دیکەوەجۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا زۆرینەی دەنگی موسڵمان و عەرەبەکانی لە ساڵی 2020ـی بەدەستهێنا، ئێستاش بەش لە چالاکوانانی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەرامبەر بایدن و هاریس، تۆمەتباریان دەکەن بەوەی کەمترین هەوڵیانداوە بۆ وەستاندنی شەڕ لە فەڵەستین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ