سەرۆککوماری ئێران پەیامی نوێ بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆککوماری ئێران پەیامی نوێ بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران, وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

لە چوارچێوەی ئالۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئیسرائیل و ئێران بەردەوامن لە ناردنی پەیامی جیاواز بۆ یەکتری و پزیشکیان دەڵێت: نادادییەکان تاسەر بەردەوام نابن. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: "دەستدرێژی کاران سزادەدەین، تا ئازادکردنی فەڵەستین لە پشتیووانی ڕزگاریخوازان بەردەوام دەبین، پێشێلکارانی مافی مرۆڤ دەبێت ئەوە بزانن نادادی بێ وەڵام نامێنێتەوە".

 

ئەوەی پێویست بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە یەكی تشرینی یەكەمی2024، سوپای ئێران لە تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، بە سەدان مووشەک ئیسرائیلی بۆردوومان كرد، سوپای ئیسرائیلیش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئێران دەكات.

 

لەلایەکی دیکەوە: هاوکات لەو کاتەی ئێران بە مووشەک هێرشی کرد سەر ئیسرائیل، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشمانیی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن کۆبووەوە، بایدن پشتیووانی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە و فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد یارمەتی ئیسرائیل بدات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: