سوپای ئیسرائیل کوژرانی 15 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل کوژرانی 15 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

بۆردومانی فرۆکەی ئیسرائیلی بۆسەر لوبنان، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل لە هیرشێکیدا بۆ سەر باشووری لوبنان، کوژرانی 15 چەکداری سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند و حیزبوڵڵاش دەڵێت، بەرهەڵستی هێرشەکەی ئیسرائیلیان کردووە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئیسرائیل، هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 15 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان کوژراون و یەکێک لە پێگەکانی ئەو گروپەیان کردووەتە ئامانج، ئەم ئاڵۆزیانە لە کاتێکدایە سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی سنوورداری لەناو خاکی لوبنان دەستپێکردووە. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: لە بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: هێزە ئاسمانییەکانمان پێگەیەکی حیزبوڵڵایان لە نزیک بینای شارەوانی بنت جبەیل کردووەتە ئامانج، کە حەشارگەیەکی هەڵگرتنی چەکبووە و 15 چەکداریشی تیادا کوژراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێندراوێکی حیزبوڵڵای لوبناندا هاتووە: هێزەکانمان هەوڵێکی سووپای ئیسرائیلیان بۆ پێشڕەوی شکست پێهێناوە لە دەروازەی فاتیمە، هاوکات ئاماژەی بە کوژرانی هەشت سەربازی ئیسرائیل داوە لە باشووری لوبنان لەمیانەی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ