باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمزووانە وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەدەینەوە

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمزووانە وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەدەینەوە

دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

 

باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دانی دانۆن،  باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "ئیسرائیل تاوتوێی بژاردەکانی خۆی دەکات و ئێمە بێدەنگ ناوەستین، وەڵامێکی زۆر بەهێز و بە ئازار دەبێت، وەڵامەکە بەمزووانە دەبێت''.

 

زانیاریی زیاتر: لە ڕێککەوتی 1ـی ئۆکتۆبەرد ئێران لەڕێگەی 200 مووشەک کە بەشێکیان بالیستیک بوون هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.


ئەمەش بزانە: ئەمریکا چەند جارێک ئەوەی ڕاگەیاندووە، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل مافی بەرگری بە تەلئەڤیڤ دەدەین.

 

شەیری بکە لە: