ئیسرائیل زاوایەکی حەسەن نەسروڵڵا لە سووریا دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل زاوایەکی حەسەن نەسروڵڵا لە سووریا دەکوژێت

بۆردومانی ئیسرائیل لە دیمەشقی سووریا، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز 

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشقی سووریا زاوایەکی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان دەکەنە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و تاوەکو ئێستاش چەندین سەرکردەی دیاری ئەو حیزبە لە سەرووی هەموویانەوە ئەمینداری گشتی حیزبەکەی کردووەتە ئامانج. 

 

چی ڕوویدا: شەوی چوارشەممە 2-10-2024 فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل یەکەیەکی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی مەززەی دیمەشق کردە ئامانج و بەهۆیەوە حەسەن جەعەفەر قەسیری، زاوای حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی بۆ سووریا، هاوکات میدیاکانی ئێران کوژرانی ڕاوێژکارێکی سوپای پاسدارانی بەناوی "مەجید دیوانی" لەو هێرشەدا ڕاگەیاند.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەسەن قەسیر، هاوسەری زەینەبی کچی حەسەن نەسروڵلایە، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، یەکێک لە براکانی حەسەن قەسیر بە ناوی ئەحمەد لە ساڵی 1982دا یەکەم کردەوەی خۆکوژی دژی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان ئەنجامداوە.

 

ئەمەش بزانە: حەسەن قەسیر، بە یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە دیمەشق ناسرابوو، بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو باڵەخانەیەی کە حەسەنی تێدایە کراوەتە ئامانج، زۆرێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای پاسدارانی ئێران سەردانیان دەکرد.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ