ژمارەی کوژراوانی لوبنان گەیشتە نزیکەی دوو هەزار کەس

شەیری بکە لە:
ژمارەی کوژراوانی لوبنان گەیشتە نزیکەی دوو هەزار کەس

بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە لوبنان، وێنە: CTV

ئاڤا نیوز

 

تەندروستیی لوبنان ئاماری نوێی لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران بەهۆی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بۆسەر لوبنان ئاشکرا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، تاوەکو ئێستا سەدان کەس کوژراون و بە سەدانی دیکەش بریندار بوونە، ئەمە جیا لە ئاوارەبوونی هەزاران کەس لەناوخۆی وڵاتەکە و دەرەوەی لوبنان لە نێویشیاندا عێراق و سووریا.

 

لێدوانی فەرمی: فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستیی لوبنان ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای دەستپێکی "هێرشی دوژمنکارانەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، تا ئێستا 1974 کەس کوژراون، کە لەنێویاندا 127 منداڵ و 261 ئافرەت هەن، هاوکات 9 هەزار و 384 کەسی دیکەش بریندابوون".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی لوبنانەوە لەکاتێکدایە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان بەردەوامە، لەگەڵ پەرەسەندنی زیاتری شەڕەکەش ئاماری کوژراو و بریندارەکان زیاتر دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ