ناحیەی بەحرکە دەکرێتە قەزا

شەیری بکە لە:
ناحیەی بەحرکە دەکرێتە قەزا

دیمەنێکی قەزای بەحرکە لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

 

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ناحیەی بەحرکە دەکرێت بە قەزا، لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەی بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە فەرمانە ئیدارییەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 316، بڕیارماندا بە هێنانەکایەی قەزای بەحرکە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی بەحرکە، فەرمانەکەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە، لە 03-10-2024 جێبەجێ دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە ڕووی کارگێڕییەوە بەحرکە سەر بە قەزای ناوەندیی هەولێرە و نزیکەی 22 گوند و کۆمەلێک پڕۆژەی نیشتەجێببوون و کۆمەلگا لە خۆ دەگرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەحرکە بەدووری 10كم دەکەوێتە باكووری شاری هەولێر، له‌ ساڵی 2001 شاره‌وانی بووه‌ و له‌ ساڵی 2003 کراوه‌ به‌ ناحیه‌؛ لە ڕێکەوتی 3-10-2024 بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرا بە قەزا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ