ئیسرائیل بڕیاریدا "وەڵامێکی تووندی" ئێران بداتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بڕیاریدا "وەڵامێکی تووندی" ئێران بداتەوە

تانکێکی ئیسرائیل لەکاتی بۆردووماندا، وێنە: bcc

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەو هێرشە مووشەکییەکەی شەوی سێشەممە ئێران کردیە سەر ئیسرائیل، ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل بڕیاری لەسەر بژاردەی "وەڵامدانەوەی تووندی" ئێران دا.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 1-10-2024، ئێران لە ڕێگەی دەیان مووشەکی دوورهاوێژ هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، دوای هێرشەکە بەرپرسانی ئیسرائیل هەڕەشەیان کرد کە بەتووندی وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەدەنەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریدا وەڵامێکی تووندی بۆ هێرشەکەی ئەم دواییەی ئێران هەبێت. بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت؛ هێرشەکەیان بە زیاتر لە 400 مووشەک کردووە و دەیان شوێنی مەبەستداریان پێکاون، ئەگەر ئەو وڵاتەش وەڵام بداتەوە، دووبارە هێرشی دەکەنەوە سەر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ