لە دهۆک تائێستا هیچ سکاڵایەک لەبارەی سەرپێچی هەڵبژاردن تۆمار نەکراوە

شەیری بکە لە:
لە دهۆک تائێستا هیچ سکاڵایەک لەبارەی سەرپێچی هەڵبژاردن تۆمار نەکراوە

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، حیزب و بەربژێرەكان لەدژی یەك لە نووسینگەكانی كۆمسیۆن سكاڵا تۆمار دەكەن، لە سنووری بازنەی هەولێر و سلێمانی ژمارەیەك سكاڵا تۆمار كراون، بەڵام تائێستا لە دهۆك سکاڵا تۆمار نەکراوە.

 

لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سنووری هەولێر شەش سكاڵا لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆماركراون و ئێمەش سكاڵاكانمان بۆ ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بەرزكردووەتەوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین."

 

لەلایەكی دیكەوە: سزای ئەو حیزب و بەربژێرانەی كە سكاڵایان لەدژ تۆمار كراوە دارایی دەبێت، بەڵام ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕەكەی دیاریی دەكات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز لە بازنەی سلێمانی حەوت سكاڵا لەلایەن بەربژێر و حیزبەكان تۆمار كراون، لەمبارەیەوە ئاڤا نیوز پەیوەندیی بە ئامانج عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی كۆمیسیۆن كرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.

 

گۆشەیەكی دیكە: لای خۆیەوە خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی كۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سنووری بازنەی دهۆك ئێمە ژمارەیەك سەرپێچیمان تۆمار كردووە بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بەربژێر و حیزبێك سكاڵای لەدژی بەربژێر و حیزبێكی دیكە تۆمار نەكردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ