سەرۆکوەزیران بارزانی، یەکەمین کارگەی وایەری سفر و کێبلی سفری لە هەولێر کردەوە

شەیری بکە لە:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەکاتی کردنەوەی یەکەمین کارگەی وایەری سفر و کێبلی سفر لە هەولێر، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یەکەمین کارگەی وایەری سفر و کێبلی سفر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر دەکاتەوە، پرۆسەی دیزاین، دروستکردن، تاقیکردنەوە، گەیاندن و دابینکردنی وایەری سفر و کێبلی سفری تەواو و کوالێتی بەرز و ستاندارد دەگرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: کارگەی وایەری سفر و کێبلی سفر پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە نێو یەک زۆندا شەش کارگەی پەیوەست بەو بوارە بە پێشکەوتووترین و نوێترین ئاستی هونەری بەرهەمەکان ئامادە دەکرێن.

 

پڕۆژەکە  لە شەش کارگە پێکهاتووە کە بریتین لە:-


• کارگەی تواندنەوەی سیکرابی سفر.
• کارگەی لە قاڵبدانی سفری تواوە.
• کارگەی باریککردنەوەی قالبی سفر.
• کارگەی دروستکردنی پی ڤی سی PVC.
• کارگەی دروستکردنی کێبل.
• کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین.
وێستگەی کارەبای تایبەت بە خۆی هەیە کە توانای
بەرهەمهێنانی کارەبا بریتییە لە 11.4 مێگابایت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ