
ڕادەستکردنی پارەی مووچە خۆران لە بانک، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا بەگرێبەست کران، چوار هەزار و 104 مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، مووچەکانیان لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت پێشوەختە وردبینی تەواو لە لیستەکان بکرێت بۆ ئەوەی هیچ ناوێک لە زانکۆ و پەیمانگەکان و دامودەزگاکانی دیکەی حکومەت دووبارەنەبێتەوە و مووچەی دیکەیان نەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بەستنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەوێتە دوای مووچەی مانگی 10، چونکە دەبێت دوو نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی و بایۆمەتری بکرێت ئەم پرۆسەیەش کاتی دەوێت."
زانیاریی زیاتر: نووسراوێک ئاراستەی بایۆمەتری دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو وانەبێژانە لە هیچ دامودەزگایەکی دیکە دانەمەزراون و مووچەی دیکەیان نییە، هاوکات بۆ جێبەجێکردنی تەرخانی دارایی نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێت.
ئەمەش بزانە: دوای بەستنی مووچەکانیان، مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا بەگوێرەی بڕوانامەکانیان مووچەیان لە 600 هەزارەوە دەست پێدەکات تاوەکو یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت