نەتەنیاهۆ دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران

شەیری بکە لە:
نەتەنیاهۆ دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و بەرپرسی دەزگا ئەمنییەکان لە تەلئەبیب لە کۆبوونەوەدایە گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی وەڵام دانەوەی هێرشەکەی دوێنی شەوی ئێران دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: شەو ڕابردبوو ئێران، لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا، بە زیاتر لە 200 مووشەک هێرشی کردە سەر تەلئەبیب. هێرشەکە کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و هەر ئەو کات ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاری چەند بەرپرسێکی  ئیسرائیلی، یەکێک لەو هۆکارانەی کە بڕیاری هێرشی سەر ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل نەدرا، ئەوەیە نەتەنیاهۆ دەیەوێت بە ڕێککەوتن و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرشەکە بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ لە باشووری لوبنان لە ئەنجامی شەڕو پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، 14 سەربازی ئیسرائیلی کوژران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: