مەسرور بارزانی بۆ لایەنەکان: بەشی ئەوەی تێدا بهێڵنەوە دوای هەڵبژاردن بتانبوورین

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی بۆ لایەنەکان: بەشی ئەوەی تێدا بهێڵنەوە دوای هەڵبژاردن بتانبوورین

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

جێگری سەرۆکی پارتی پەیامێک ئاراستەی ئەو لایەنانە دەکات، کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن پەلاماری پارتی دەدەن، دەڵێت "ئەوەندەی تێدا بهێڵنەوە بتانبوورین".

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 190ی پارتی، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی وتارێکی پێشکەش بە هەزاران گەنجی کوردستان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: " پەیامم بۆ ئەو لایەنانە هەیە کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن یاخود شتی تر پەلاماری پارتی دەدەن، هەندێک هێڵ هەیە نەیبەزێنن، چونکە سبەی دێنەوە لامان و ئەوەندەی تێدا بهێڵنەوە بتانبوورین".

 

جێگری سەرۆکی پارتی ئەوەشی ڕاگەیاند: "ڕێزمان بۆ هەموو لایەنەکان هەیە، دروشمی پارتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، ئارامی و پێکەوەیی و خۆڕاگرییە و گوزارشتە بۆ دەستکەوتەکانمان لە ڕابردوودا، هەمیشەش ئەم خاکە دەپارێزین".

 

شەیری بکە لە: