مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە ئاهەنگێکی بانگەشەی لیستی پارتی چەند پەیامێکی نوێی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند و جەختی کردەوە لەم هەڵبژاردنە گەورەترین سەرکەوتن بەدەستدێنن. لەبارەی بانگەشە و دروشمی لایەنەکانیش پەیامێکی ئاراستەکردن و گوتی: بەشی ئەوەی تێدا بهێڵنەوە دوای هەڵبژاردن بتانبوورین".
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە درێژەی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 190ی پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر لەگەڵ قوتابیان و لاوان و ئافرەتان کۆبووەوە و زیاتر لە دوو هەزار کەس بەشدار بوون.
لێدوانی فەرمی: گوتاری مەسرور بارزانی چەند تەوەرێکی جیاوازی لەخۆدەگرت، لە سەرەتای قسەکانیدا مژدەی ئەوەی بە لایەنگرانی حیزبەکەی دا کە لەم هەڵبژاردنە گەورەترین سەرکەوتن بەدەستدێنن و گوتیشی: "لە هەموو هەڵبژاردنەکان پارتی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، هۆکار چییە؟ پارتی ئەم ئەزموونەی دروستکردووە و هەر پارتیش دەیپارێزێت". داواشی لە لایەنەکان کرد بانگەشەی هەڵبژاردن ئارام بێت و گوتی: "ئەنجامی هەڵبژاردن دیاری دەکات خەڵکی کوردستان لەگەڵ کام ئاراستەیە".
درووشمەکانی پارتی مانای چین؟
مەسرور بارزانی بە ئاماژەکردن بە درووشمەکانی پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا گوتی: "درووشمەکانی ئێمە زۆر ڕوونن، ئێمە داوای ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و خۆڕاگریی دەکەین، کە گوزارشتە لە دەستکەوتەکانی پارتی لە ڕابردوودا، لە دروستکردنی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ئەم وڵاتە. لە دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ وڵاتەکەمان. پارتی شانازی بەوە دەکات کە هەمیشە پارێزەری ئەم خاکە بووە و پارێزەری ئەم وڵاتە بووە. داوای ئاوەدانی دەکەین، چونکە پارتی دەستی باڵای هەبووە لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان لە کابینە یەک لە دوا یەکەکانی کە بەدەست پارتییەوە بوون، دەبینن کوردستان لە چ قۆناغێکەوە بەرەو چ قۆناغێک چووە؛ هاوکات چ ئاوەدانییەک لە کوردستان کراوە، لە داهاتووشدا پارتی بەردەوام دەبێت لە زیاتر ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.
دروشمی ئێمە، باسی پێکەوەیی دەکات، دەمانەوێت لەگەڵ هەموو لایەنەکان، هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی لە کوردستان دەژین بە یەکەوە بین. بەیەکەوە جوانین و بەهێزترین. ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە پارتی هەمیشە پارێزەری مافی هەموو نەتەوە و ئایینەکان بووە، لە حاڵەتێکدا کە لایەنەکانی دیکە شانازیی بەوە دەکەن مافە دەستووریی و ڕەواکانی نەتەوەکانی دیکەی پێشێل کردووە. پارتی شانازیی بەوە دەکات کە بەرگریی لەو مافانە کردووە، بەردەوامیش دەبێت لە بەرگرییکردن لە مافی هەموویان.
پەیام بۆ لایەنە سیاسییەکان: ناتوانن
ئێمە باسی خۆڕاگری دەکەین، پارتی خۆڕاگر بووە بەرامبەر هەموو پەلامار و هەڕەشە و هێرشێک کە هاتووەتە سەر کوردستان. پارتی هەموو ئەو داستانانەی تۆمار کردووە. کەرامەتی خەڵکی کوردستان و هەرێمی کوردستانی پاراستووە. پارتی شانازی دەکات بە بەرزکردنەوەی دروشمی خۆڕاگری، بەردەوام دەبێت لەوەی خۆڕاگر بێت بەرامبەر هەموو تەحەدییەکان و مەترسییەک و پەلامارێک لە ئێستا و ئایندەدا. بەڵام ئەو لایەنانە کە بە پارتی دەڵێن ڕاوەستە، دەڵێین تۆ بووەستە، با پێتان بڵێم: پارتی بوەستێ، داگیرتان دەکەن، بەبێ پارتی ئێوە ناتوانن هیچ بکەن. لایەنیش هەیە دروشمی وایان بەرز کردووەتەوە و بە ئێمە دەڵێن: کۆتایی پێدەهێنین، کۆتایی بەچی دەهێنن؟ کۆتایی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەهێنن؟ بەشکۆی پێشمەرگە، بە ئاوەدانی ؟ بە ئێوە؟ کۆتایی بەچی دێنن؟ وەڵامی ئێمە یەک وشەیە: ناتوانن".
"بەشی ئەوەی تێدا بهێڵنەوە بتانبوورین"
مەسرور بارزانی ئامۆژگاریی لایەنەکانی کرد لە هەڵمەتی هەڵبژاردن خۆیان لە زمانی زبر بەدووربگرن و گوتی: "پەیامم بۆ ئەو لایەنانە هەیە کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن یاخود شتی تر پەلاماری پارتی دەدەن، هەندێک هێڵ هەیە نەیبەزێنن، چونکە سبەی دێنەوە لامان و ئەوەندەی تێدا بهێڵنەوە بتانبوورین".
- ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاشتی بووین و هیچ کاتێک لەگەڵ شەڕ نەبووین ئەگەر لەپێناو پاراستنی کوردستان نەبێت. نەمان ویستووە خەڵک لە ئێمە بترسێت و بە چاوسوورکردنەوە خەڵک لەگەڵ ئێمە بێت، دەمانەوێت خەڵک بەخۆشەویستی لەگەڵ پارتی بێت. ئێمە قەت شەڕخواز نەبووین و هەمیشە داوای ئاشتیمان کردووە، بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژان ئامادەنەبووین سازش لەسەر مافی خەڵکی کوردستان بدەین.
جێگری سەرۆکی پارتی جەختی کردەوە کە پارتی بە تەنیا زۆر دەستکەوتی هەبووە، بەڵام هیچ لایەنێکی کوردستان نەیتوانیوە بە تەنیا دەستکەوتی هەبێت. داواشی لە خەڵکی کوردستان کرد "بۆ ئەوەی ڕێگریی لە ماددەی هۆشبەر بکەین و سەرانەسەندن نەمێنێ، خۆتان لەو لایەنانە بپارێزن ئەو خەسڵەتانەیان هەیە".
"لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا کارەبا دەکەینە 24 کاتژمێری"
مەسرور بارزانی جەختی لە سیاسەت و ئەجێندای پارتی کردەوە کە خزمەتکردنی خەڵکە و گوتی: "هەوڵمان داوە بە باشترین شێوە خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک بکەین، هاووڵاتی میحوەری پارتییە و لە سەردەمی بارزانی نەمرەوە پارتی خۆی بە خزمەتکاری خەڵک زانیوە، لەمەودواش هەر بەمشێوەیە دەبێت".
داوای لە ئامادەبووانی ئاهەنگە و خەڵکی کوردستان کرد لەڕووی ئاوەدانییەوە تەماشای کوردستان بکەن و گوتی: "ئەو دەستکەوتانەی لە کوردستاندا هەبووە، لە هەموو شار و شارۆچکەکان بەبێ جیاوازی، پارتی پشکی شێری هەبووە، سەیری شەقامەکان و باڵەخانەکان بکەن، دەزانم هێشتا کەموکوڕی زۆرە و زۆر شت ماوە بکرێت، لە هەوڵی جددیداین پێداویستییەکان و خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێن، ئەجێندایەکی تێر و تەسەلمان هەبووە، بەردەوام دەبین لەسەر ئەوەی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی لای ئێوە گرنگن جێبەجێیان بکەین، یەکێک لەوانە کارەبایە کە بۆ هەمووان گرنگە، بەو بەرنامەیەی دەستمانپێکردووە بەردەوامبین، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێریکردن لە دهۆک بەردەوامن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی باڵای خامنەیی سەردانی لوبنان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 8 ئەندامی بەرگریی شارستانی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێریکردن لە دهۆک بەردەوامن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 20 هەزار کەس سەردانی ڤیستیڤاڵی تەحینی ئامێدییان کردووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو مانگە کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە دەستیپێکردووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆلێژی سەربازیی بەغدا 120 گەنجی كورد وەردەگرێت