هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت

ئاڤا نیوز 

 

هاوکاریی مانگی نۆی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە ئامادەیە و هەفتەی داهاتوو لە بانکەکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەروارد بە مانگی ڕابردوو 22 هەزار زیاتر وەردەگرن.

 

وێنە گەورەکە: هاوپەیمانان جگە لە پێدانی هاوکاریی لۆجیستی و سەربازی تاوەکو 01-01-2026 مانگانە 13 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاریی دارایی بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابین دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی ئەو پێشمەرگانەی لەم دوو ڕۆژەدا هاوکارییەکە وەردەگرن ڕەوانەی بانکەکان دەکرێت، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت، "بڕی هاوکاریی مانگی نۆی هاوپەیمانان بۆ هەر پێشمەرگەیەک 407 هەزار و 69 دینارە، پێش ڕۆژی سێشەممە 08-10-2024 دابەش دەکرێت".

 

زانیاریی زیاتر: هاوکاریی هاوپەیمانان 30 لیوای هاوبەش نزیکەی 50 هەزار پێشمەرگە دەگرێتەوە، بۆ هاوکاریی مانگی نۆ نزیکەی 20 هەزار پێشەرگە لە ڕێگەی هەژماری من ئەو هاوکارییە وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ