عێراق تەواوی هێزە ئەمنییەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

شەیری بکە لە:
هێزە ئەمنییەکانی عێراق

هێزە ئەمنییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق تەواوی هێزە ئەمنییەکانی خستە حاڵەتی (ج)ـی ئامادەباشییەوە، کە بەرزترین ئاستی ئامادەباشییە و تەنیا لە بارودۆخی ئەمنی زۆر مەترسیداردا ڕادەگەیێنرێت.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گرووپە چەکدارییەکانی عێراقیش هەڕەشەی هێرشکردنەسەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکەدا دەکەن، ئەوەش مەترسی دروستکردووە و حکومەتی عێراق ڕێکاری ئەمنی تووندی گرتووەتەبەر.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە و لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق، بڕیار دراوە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بخرێنە قۆناغی (ج)ـی حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش وەک خۆئامادەکردنێک بۆ هەر حاڵەتێکی ئەمنی لەناکاو.

 

لەلایەکی دیکەوە: هێزە ئەمنییەکانی بەغداش بەهۆی مەترسی بەئامانجگرتنی دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، ئاستی ئامادەباشییان بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: