بڕیارێک لە سوودانییەوە بۆ هێزە ئەمنییەکان

شەیری بکە لە:
محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق

محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کرد ئاستی ئامادەباشییان بەرزبکەنەوە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی وڵات، جەختیشی لە بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیار بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات دەرچوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە ئاستی ئامادە باشییەکان کردووە بۆ خۆبەدرووگرتن لە هەر مەترسییەک و هەموو ئەو بابەتانەی کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەکەی، سوودانی فەرمانی بە سەرجەم سەرکردە و هێزە ئەمنییەکان کرد، هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایش لە سەرتاسەری وڵاتدا و جەختیشی لە بەردەوامی بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان کردەوە.

شەیری بکە لە: