یەکەم پەیام لە ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل دوای هێرشی ئێران: پشتیوانتانین

شەیری بکە لە:
یەکەم پەیام لە ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل دوای هێرشی ئێران: پشتیوانتانین

ژمارەیەک مووشەکی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل، سەرچاوە: میدیا جیهانییەکان

ئاڤا نیوز

 

دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، وەزیری بەرگریی ئەمریكا و ئیسرائیل بە تەلەفۆن قسەیان كرد و ئەمریكا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دەبڕی.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئێران لە تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، بە سەدان مووشەك ئیسرائیلی بۆردوومان كرد، سوپای ئیسرائیلیش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئێران دەكات.

 

لێدوانی فەرمی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا بە هاوتا ئیسرائیلییەکەی ڕاگەیاندووە: پشتیوانی وڵاتەكەتان دەكەین و بەرگری لە هاوپەیمانەكانمان دەكەین، هەروەها ڕێگری لە هەر هێرشێك دەكەین كە بكرێتە سەر خاكی ئیسرائیل.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشمانیی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن کۆبووەوە. بایدن پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە و فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد یارمەتی ئیسرائیل بدات. 

 

زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە لە هەر حاڵەتێكدا پێویست بێت هێزی زیاتر و فڕۆكەی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ