پێنج گەورەترین كێشەكانی ژینگە لە هیندستان

شەیری بکە لە:
پێنج گەورەترین كێشەكانی ژینگە لە هیندستان

كاریگەری پیسبوونی ژینگە لە هیندستان... earth.org

ئاڤا نیوز


‎لە دوایین هەڵسەنگاندنەکان بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا، بە ڕوونی ئەوە خراوەتەروو کە قەیرانی کەشوهەوا بە خێراییەکی زۆر بڵاودەبێتەوە، وەک سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهان، لە دارستان بڕین و وشکەساڵییەوە تا دەگاتە پیسبوونی هەوا و پاشماوەی پلاستیک.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی کە هیندستان وڵاتێکە ژمارەی دانیشتووانی زۆرە، بێ گومان بێبەش نابێت لەو قەیرانانەی کەشوهەوا کە ساڵی 2024 دا جیهان دەیگرێتەوە، ئەمەش ‎پێنج لە گەورەترین کێشەکانی ژینگەن کە چاوەروان دەکرێت بۆ ئەمساڵ ڕووبەرووی هیندستان ببنەوە:


‎1. پیسبوونی هەوا
‎ بەپێی ڕاپۆرتی جیهانی کوالێتی هەوا لە ساڵی 2021، هیندستان لە کۆی 100 پیسترین شاری جیهان، 63 شاری بەرکەوتووە.


‎2. پیسبوونی ئاو
‎ پیسبوونی ئاو جگە لە هەوای وڵاتەکە، نزیکەی 70%ی ئاوی سەرزەوی بە ناشایستەی بەکارهێنان مەزەندە دەکرێت.


‎3. کەمی خۆراک و ئاو
‎ هیندستان ئەو وڵاتەیە کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین باج بدات بۆ کاریگەرییەکانی قەیرانی کەشوهەوا. 


‎4. بەڕێوەبردنی پاشماوە
وەک دووەم گەورەترین ژمارەی دانیشتوانی جیهان کە نزیکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسە، هیچ شتێکی سەیر نییە کە ساڵانە 277 ملیۆن تۆن پاشماوەی ڕەقی شارەوانی (MSW) لەوێ بەرهەم دەهێنرێت.


5. لەدەستدانی جۆراوجۆرێتيی زیندوو
‎هیندستان 19%ی کۆی ڕووپۆشی دارەکانی لەدەستداوە، کاریگەریی لەسەر زیاتر لە 18 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانەکان هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: