لە شارێکی ئیسرائیل بە چەقۆ و دەمانچە هەشت کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە شارێکی ئیسرائیل بە چەقۆ و دەمانچە هەشت کەس کوژران

ئەو شوێنەی شاری جافا لە ئیسرائیل کە هێرشەکەی کرایە سەر

ئاڤا نیوز

 

هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لە شاری جافای ئیسرائیل هێرشێک بە چەقۆ و دەمانچە کراوە، بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون و 10 کەسیش بریندارن.

وێنە گەورەکە: ئەو هێرشەی بە چەقۆ کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتیی ئیسرائیلی شاری جافا هاوکات بوو لەگەڵ ئەو هێرشە مووشەکییەی سوپای پاسداران کە کردیە سەر خاکی ئیسرائیل، ئێران دەڵێت زیاتر 400 مووشەکی دوورهاوێژیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. 

 

زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوە دەکات زۆر بەخێرایی و پێش ئەوەی ئێران بەفەرمی بەیاننامە لەبارەی هێرشەکە بڵاوبکاتەوە و بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێت، وەڵامی ئێران دەدەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزاری ئیسرائیل بۆ سەربازی لە نزیک قودس لەبارەی هێرشەکەی ئێران لە کۆبوونەوەدایە.



لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، بەدڵنیاییەوە ئەمشەو وەڵامی ئێران دەدەنەوە.

 

شەیری بکە لە: