ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات: چاوەڕوانی وەڵامی خێرا و تووند بن

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات: چاوەڕوانی وەڵامی خێرا و تووند بن

ئاڤا نیوز

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل وەڵامی تووندی ئێران دەداتەوە و چاوەڕوانی وەڵامێکی بەهێز بن.

 

زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوە دەکات زۆر بەخێرایی و پێش ئەوەی ئێران بەفەرمی بەیاننامە لەبارەی هێرشەکە بڵاوبکاتەوە و بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێت، وەڵامی ئێران دەدەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزاری ئیسرائیل بۆ سەربازی لە نزیک قودس لەبارەی هێرشەکەی ئێران لە کۆبوونەوەدایە.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، بەدڵنیاییەوە ئەمشەو وەڵامی ئێران دەدەنەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: