سوپای ئیسرائیل: لە ئێرانەوە هێرشمان کراوەتە سەر

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل: لە ئێرانەوە هێرشمان کراوەتە سەر

هاووڵاتییانی ئیسرائیل لەکاتی هێرشی مووشەکی ئێران دەچنە ژیر زەمینەکان. وێنە؛ میدیاکانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ئێرانەوە بە مووشەکی بالیستیک هێرشکراوەتە سەر وڵاتەکەمان.

 

وێنە گەورەکە: ئەمشەو سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی مووشەکی دوورهاوێژەوە هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لەناو خاکی ئیسرائیل، ئەمەش دووەم هێرشە لەدوای دەستپێکردنی شەڕی حەماس ئیسرائیل ئێران دەیکاتە سەر ئیسرائیل، بەچەند خولەکێک دوای هێرشەکە سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی گوتەبێژەیەکەوە ڕایگەیاند، بەتووندی وەڵانی ئەو هێرشەی ئێران دەدەنەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدراوە و زیاتر لە 10 ملیۆن ئیسرائیلی چوونەتە ژێرزەمینەکان، حکومەتی ئیسرائیل داوایان لێدەکات بمێننەوە تاوەکو خۆیان ئاگاداریان دەکەنەوە.


ڕاگەیێندراوی فەرمی: 
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشەکە لەناو خاکی ئێرانەوە  بە زیاتر لە 100 مووشەکەوە کراوە.

 

کاردانەوەکان: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا دوای هێرشەکە لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە  پشتیووانی واشنتنی بۆ تەلئەڤیڤ بە هاوتا ئیسرائیلییەکەی دووپاتکردووەتەوە.

شەیری بکە لە: