پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسای پەیوەست بە کورد و شیعە دەدات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسای پەیوەست بە کورد و شیعە دەدات

بینای پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ میدیاکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر هەردوو پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 و یاسای باری کەسێتیی دەدات.

 

بۆچی گرنگە: بەگوێرەی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، زیاتر لە 300 هەزار دۆنم موڵک و ماڵی هاونیشتمانییانی کورد و تورکمانی کەرکووک کە بە بڕیاری بەعس دراون بە عەرەبی سوننە، بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە 2-10-2024ی ئاشکرا کرد کە چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت، ئەوانیش دەنگدان دەبێت بە سێ پڕۆژە یاسا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پرۆژەیاسا و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای دیکە دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە دەنگدان دەبێت لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی مووڵک بۆ خاوەنەکانیان بەپێی هەندێک لە بڕیارەکانی "ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش" کە داواکاری کورد و تورکمانە، بڕگەی دووەمیش دەنگدان دەبێت لەسەر پرۆژەیاسای باری کەسێتیی کە داواکاری شیعەکانە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوننەکان دژایەتی خۆیان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکەی تایبەت بە کورد نەشاردووەتەوە، بە بڕوای ئەوان گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان کێشەی کۆمەڵایەتیی لێدەکەوێتەوە. شیعەکانیش لارییان نییە لە دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە، بەڵام لەبەرامبەردا داوای پاڵپشتیی کورد لە پڕۆژەیاسای باری کەسێتیی دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ