ئەمریکا: ئێران دەیەوێت بە مووشەکی بالیستیک هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: ئێران دەیەوێت بە مووشەکی بالیستیک هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل

ساتی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی بالیستیک لەلایەن ئێرانەوە. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 

 

ئەمریکا باس لەوە دەکات لە ماوەیەکی نزیکدا ئێران بە موشەکی بالیستیک هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیلیش دەڵێت، تائێستا ئێران هیچ هێرشێکی نەکردووە.

 

وێنە گەورەکە: لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵا و کوشتنی حەسەن  نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتییی حیزبە لوبنانییەکە، مەترسی هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بۆسەر ئیسرائیل زیادی کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، ئەمریکا زانیویەتی ئێران بە نیازە بە مووشەکی بالیستیک هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل،

 

لەلایەکی دیکەوە: دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ئێمە سەرقاڵی چاودێریکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی خۆمانین بەڵام تا ئەم ساتە ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەکی ڕاستەوخۆی ئێران نەبووینەتەوە.

شەیری بکە لە: