حیزبوڵڵا: هەموو بانگەشەکانی ئیسرائیل لەبارەی داگیرکردنی لوبنان درۆیە

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا: هەموو بانگەشەکانی ئیسرائیل لەبارەی داگیرکردنی لوبنان درۆیە

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان، وێنە: cnn

ئاڤا نیوز

 

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت: هەموو بانگەشەکانی ئیسرائیل کە باس لە چوونە ناو لوبنان دەکات، درۆیە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد عەفیف، بەپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ پێکدادانێکی زەمینی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و سوپای لوبنان ڕووی نەداوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئۆپەراسیۆنیکی سنوورداری زەمینیان بۆ سەر حیزبوڵڵا بە درێژایی سنوورەکانی لوبنان دەستپێکردووە و حیزبوڵڵاش ئەمە ڕەت دەکاتەوە.

 

ئەمەش بزانە: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت و بە ئامانج گرتنی حەسەن نەسروڵڵا، ڕۆژێک دواتر حیزبوڵڵا کوشتنی سەرکردەکەی پشتڕاستکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ