سوودانی لێکۆڵینەوەی خێرا لە بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی لێکۆڵینەوەی خێرا لە بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمان دەکات لێکۆڵینەوەی خێرا لە بۆردوومانکردنی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی  بەغدا بکرێت و کەمتەرخەمان سزابدرێن.


چیرۆکی سەرەکی:
شەوی ڕابردوو لە ناوچەی عامرییە لە لایەن هێزێکی نادیارەوە بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغدا کە  هێزەکانی هاوپەیمانان تێیدا جێگیرن، ئەمەش حکومەتی عێراقی تووڕە کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی فەرمانی کردووە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکرێت و لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە ڕابگەیێنرێت، کەمتەرخەمان دەستنیشان بکرێن و لێپیچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەگەڵ هێزەکانی ناوچەی عامرییە لە بەغدا دەستیپێکردووە، فەرماندەی هێزەکانی ئەو ناوچەیە ڕاگیراوە بۆ زانینی هۆکاری ئەم کەمتەرخەمییە لە پاراستنی هاووڵاتیان و کەلوپەلی گشتی و تایبەت.

وەزارەتی ناوخۆ جەخت دەکاتەوە بەتووندی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەس و گرووپانە دەکات کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات دەدەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: