ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

 

سەرکردەکانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پشتیووانی حکومەتی عێراقیان بۆ پرسی فەڵەستین دووپاتکردەوە و داوای یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیان کرد. 

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوانداری کۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆککۆمار و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هاوبەش لەحکومەتدا.   

 

زانیاریی زیاتر: سەرکردەکانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیووانی عێراق بۆ گەلی فەڵەستین، هاوکات ئیدانەی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵڵای لوبنانیان کرد و بەتاوان ناوزەندیان کرد.

 

ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردەوە بە زووترین کات.

 

باکگراوەند:  لەدوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵی، پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە و دوای چەندین دانیشتن و دووجار دەنگدان تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پۆستەکە پڕبکرێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ