ڕووسیا خەرجییە سەربازییەکانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرز دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا خەرجییە سەربازییەکانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرز دەکاتەوە

کارگەیەکی دروستکردنی کەرستە سەربازییەکانی ڕووسیا، وێنە: reuters

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا خەرجییە سەربازییەکانی بۆ ساڵی 2025 بە ڕێژەیی 25% زیاد کردووە و ئەمەش ئاستێکی پێوانەییە.

 

وێنە گەورەکە: لە درێژەی جەنگە بەردەوامەکەی لەگەڵ ئۆکراینا بەڵگەنامەکان باس لەوە دەکەن بودجەی بەرگری ئاسایشی ڕووسیا 40% خەرجی حکومەتی داگیرکردووە.

 

بۆچی گرنگە: خەرجییەکانی بەرگری ئاسایشی ڕووسیا بۆ ساڵی 2025، بۆ 145 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە، کە ئەمەش بۆ چوارمین ساڵە وڵاتەکە لە جەنگێکدایە لە دژی ئۆکراینا و ئەمەش بودجەی بەرگری بە ڕێژەی 25% زیاد کردووە.

 

قووڵتر: خەرجییە سەربازییەکانی ڕووسیا ئەمە یەکەم جارە بەم شێوە پێوانەیە بەرزبێتەوە لە دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: