لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڕگەیەکی تایبەت بە کورد لابرا

شەیری بکە لە:
لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڕگەیەکی تایبەت بە کورد لابرا

هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز



پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێی بڵاوکردەوە و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەی کە تایبەتە بە کورد، سڕییەوە.

 

وێنە گەورەکە: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 30-9-2024 نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە 1-10-2024ـی ئاشکرا کرد، و بڕیاربوو یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە دەنگدان بێت لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، ئێوارەی ئەمڕۆ خشتەیەکی دیکەی بڵاوکردەوە و بڕگەی یەکەمی لە بەرنامەی کار لابرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی کارنامەکە بڕیارە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێبکات و بەم شێوازە بڕگەکان دابەشکراون:


یەکەم: دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای ڕێککەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و ڕووسیا .
دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای پێشنیازکراوی پاراستنی ژینگە.
سێیەم:  تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای خاوەندارێتی فیکری.
چوارەم:  تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ