بریندارەکەی هەولێر: سکاڵا لەسەر شاڵاو کۆسرەت و پاسەوانەکانی تۆمار دەکەم

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بریندارەکەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە هەولێر ڕایدەگەیێنێت، سکاڵا لەسەر شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ و پاسەوانەکانی تۆمار دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتیی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی هەولێر، لەکاتی بەشداریکردنی لە پرسەیەکدا لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە شاری هەولێر، دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت و خاوەنی پرسەکە دروست دەبێت، ڕووداوەکە تەقەی تێدەکەوێت و پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ کەسێک بە گوللە بریندار دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد مەولوود، ئەو کەسەیە کە لە ڕووداوەکە بریندار بووە و  بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكە لە شاری هەولێر، وردەکاریی ڕووداوەکەی بۆ ئاڤا نیوز ئاشکراکرد، گوتیشی: "سکاڵا لەسەر شاڵاو و پاسەوانەکانی تۆمار دەکەم، ئەوان بە هەڕەمەکی تەقەیان کرد، دەستڕێژی گوللەیان لێ کردووم و برینداریان کردم، ئێستا قاچم شکاوە".

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: