سوودانی: هەموو ڕێکارێک بۆ ڕاگرتنی شەڕی لوبنان دەگرینەبەر

شەیری بکە لە:
سوودانی: هەموو ڕێکارێک بۆ ڕاگرتنی شەڕی لوبنان دەگرینەبەر

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لیژنەی باڵای ئەمنی، وێنە: العراقییە

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی هەموو هەوڵەکانی دەخاتەکار بۆ  ڕاگرتنی شەڕی لوبنان و ئەو کۆمەڵکوژییەی خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دواى سێ ڕۆژ لە کوژرانى حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە و لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵا و گرووپەکانی نزیکی ئێران بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەنەنات مووشەکی بالیستیکیشەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ نەبیە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کرد، هەردوولا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵە عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و غەززە.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لەوەی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و بەهەموو شێوەیەکیش هاوکاری لوبنان دەبێت، داواشیکرد دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ