پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی دەستگیر دەکەین

شەیری بکە لە:
پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی دەستگیر دەکەین

ژمارەیەک کارمەندی ئاسایش لە دەرگای مزگەوتی ڕەشاد موفتی دوای ڕووداوەکە، سەرچاوە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیێنێ، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی بەردەوامە و تۆمەتباران دەستگیر دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر، لەکاتی بەشداریکردن لە پرسەی کۆچکردووێک بە ناوی (توفیق حەمەدئەمین مەنتک) لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی، دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت و کەسوکاری تۆفیق حەمەد دروست دەبێت، تەقەکردنی تێدەکەوێت و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار دەبن، یەکێکیان بە گوللە بریندار بووە و بەشداربووی پرسەکە بووە.

لێدوانی فەرمی: نەقیب کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهاوکاری ئاسایش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و  تۆمەتباران بەردەوامە، بەدواداچووین دەکەین کێ تەقەی کردووە و تۆمەتباران دەستگیر دەکەین.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ