ئاسایشی هەولێر: پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ تەقەیان کردووە و بریندار هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لەکاتی چوونی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ بۆ پرسەیەک لە هەولێر، دەمەقاڵێ و شەڕ دروست دەبێت، تەقەی تێدەکەوێت و بە گوللە کەسێک بریندار دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر، لەکاتی بەشداریکردن لە پرسەی کۆچکردووێک بە ناوی (توفیق حەمەدئەمین مەنتک) لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی، دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت و کەسوکاری تۆفیق حەمەد دروست دەبێت، تەقەکردنی تێدەکەوێت و بەهۆیەوە کەسێک بریندار دەبێت، گوللە بەر ڕانی کەوتووە و بەشداربووی پرسەکە بووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: 
مزگەوتی ڕەشاد موفتی دەکەوێتە ڕێگای هەولێر - کەرکووک لە نزیک سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین. پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەولێر دەڵێت، بەهۆی دەمەقاڵێکە لە دەرەوەی مزگەوت گرژی دروست بووە، پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە و گوللە بەر ڕانی کەوتووە.

 

لێدوانی فەرمی: موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "هێزێكی سەر بە شاڵاو كۆسرەت ڕەسووڵ کە جلی مەدەنییان لەبەردا بووە، لە نزیك مزگەوتی ڕەشاد موفتی تەقەیان كردووە".


لەلایەکی دیکەوە:
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەوەی باس دەکرێت ڕاستە و ڕووداوی تەقەکردن لە نزیک مزگەوتی ڕەشاد موفتی ڕووی داوە، کەسێک بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن".

زانیاریی زیاتر: تیمەکانی پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەماشای کامێراکانی چاودێری دەکەن تا بزانن ڕووداوەکە چۆن بووە و کێ هۆکار بووە، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ