ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان ئامادە دەکات

ژمارەیەک تانکی سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنووری لوبنان، وێنە: AA

ئاڤا نیوز

 

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەدا کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە دژی حیزبوڵڵا بەردەوام دەبن. گالانت قسەی بۆ سەربازانی ئیسرائیلی کرد کە ڕەوانەی سەر سنووری لوبنان کراون و گوتی ئێوەش دەبنە بەشێک لەو پلانەی کە ئیسرائیل هەیەتی. 

 

وێنە گەورەکە: هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنەکەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان بووە هۆی کوژرانی زۆربەی سەرکردە باڵاکانی ئەو گرووپە، بڕیارە ئیسرائیل هێرشی زەمینیش بکاتە سەر خاکی لوبنان.

 

لێدوانی فەرمی: یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند "لەناوبردنی نەسروڵڵا هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام هەنگاوی کۆتایی نییە. بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی خەڵکانی باکووری ئیسرائیل، ئێمە هەموو تواناکانمان بەگەڕ دەخەین، لە ناویشیاندا ئێوە 'سەربازانی ئیسرائیل کە ڕەوانەی سنووری باکوور کراون' ".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل ژمارەیەک سەرباز، بە تانک و زرێپۆشی سەربازی، لە سەر سنووری باکووری لەگەڵ لوبنان جێگیر کردوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ