دادگا بڕیاری دوورخستنەوەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
دادگا بڕیاری دوورخستنەوەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕادەگرێت

عەممار حەمدانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە حیزبی تەقەدوم، وێنە: INA

ئاڤا نیوز


دادگای کارگێڕی عێراق بڕیارێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بۆ دوورخستنەوەی ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە ڕادەگرێت، تا ئەو کاتەی دادگا یاساییبوون یان نایاساییبوونی بڕیارەکە یەکلایی دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: 26ی ئەم مانگە عەممار قەیسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە پشکی هاوپەیمانی عەزم، لە نووسراوێکدا و بەهۆی ئامادەنەبوونی لە شەش دانیشتن لە چوار مانگدا، کۆتاییهێنا بە ئەندامییەتی عەممار حەمدانی ئەندامی ئەنجوومەنەکە لە حیزبی تەقەدوومی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای کارگێڕیی عێراق لەسەر سکاڵای عەممار حەمدانی لیژنەیەکی پێکهێنا کە داوایکردبوو بڕیارێکی وەلائی بۆ ڕاگرتنی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی دەربکرێت، دادگاکەش بڕیاری دا تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕابگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: