حیزبوڵڵا: لە نزیکترین کاتدا شوێنگرەوەی نەسروڵڵا هەڵدەبژێرین

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا: لە نزیکترین کاتدا شوێنگرەوەی نەسروڵڵا هەڵدەبژێرین

ژمارەیەک لایەنگی حیزبوڵڵا وێنەیەکی حەسەن نەسروڵڵایان بەرزکردووەتەوە وەکو دەربڕی ناڕەزایەتی لە دژی کوشتنی ئەو سەرکردەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە، وێنە: newstatesman

ئاڤا نیوز

 

جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا دوای کوژرانی سەرکردەی حیزبەکەیان سەرەخۆشی لە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دەکات و دەڵێت، لە نزیکترین کاتدا شوێنگرەوەی نەسروڵڵا هەڵدەبژێرن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 28-9-2024، سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت ڕاگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێکیش کوژرانی سەرکردەکەیانی پشتڕاست کردەوە.

 

لێدوانی فەرمی: نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەنگۆی کوژرانی 20 سەرکردەی حیزبوڵڵای لە میانی هێرشەکەی ئیسرائیل و بە ئامانجگرتنی نەسڕوڵڵا ڕەتکردەوە و ڕاشیگەیاند: ڕووبەڕووی هەر جۆرە هێرشێکی زەمینی دەبینەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێتە سەر خاکی لوبنان.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا: "هێزەکانی مقاوەمە بەردەوام دەبن لە دژایەتیی ئیسرائیل و درێژە بە ڕێگای نەسروڵڵا دەدەین، حیزبوڵڵاش بەردەوام دەبێت لەسەر ئامانجەکانی و لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل بۆ پاڵپشتیکردنی غەززەش دەست لە هەڵوێستەکانمان هەڵناگرین". دەشڵێت : "شەڕەکە درێژخایەن دەبێت و بژارەکانیش کراوەن بۆ ئێمە و ڕووبەڕووی هەر ئەگەرێک دەبینەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ