ئەمریکا پێنج ئامانجی حوسییەکان بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا پێنج ئامانجی حوسییەکان بۆردوومان دەکات

یەکێک لە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور، وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) پێنج ئامانجی حوسییەکان لە دەریای سوور بۆردوومان دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: هێزەکانی ئەمریکا لە نێوان کاتژمێر 3 تاوەکو 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنج ئامانجی حوسییەکانیان لە نێو دەریای سوور کردووەتە ئامانج.


لێدوانی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، جوڵەی حوسییەکانیان بە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان بینیوە بۆیە هێرشیان کردووەتە سەریان.


زانیاری زیاتر: یەکێک لە ئامانجە پێکراوەکان یەکەمین درۆنی ژێردەریایی حوسییەکان بووە،؛ یەکێکی دیکەیان درۆنێکی سەر دەریا بووە کە بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکانە دەگمەنن، سێ ئامانجە پێکراوەکەی دیکە مووشەکی دەریایی دژەکەشتی بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ